English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق سەروەت سامانی عێراق ئاشكرا دەكات
2022-10-19 [07:05 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووە لەو 2.5 ملیار دۆلارەی كە لە یەکێک لە بانکەکانی حکومەت دیارنەماوە و دادگاش لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

رۆژی سێشەممە 18-10-2022 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد و تێیدا تاوتوێی ژمارەیەک پرس کرا و کازمییش گوتارێکی پێشکێش کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی چەند جارێک باسی دەستکەوتەکانی حکومەتەکەی کرد و رایگەیاند، "سوپاس بۆ خودا، بە ئارامگرتن و ژیری، توانیمان هەموو ئاستەنگەکان تێپەڕێنین، لە سەرەتاوە پلانی چاکسازیمان بۆ بواری ئابووری داڕشت و لەڕێگەی کاغەزی سپییەوە تێڕوانینێکی نوێی ئابووریمان ئامادە کرد.

ئەو گوتیشی: لە رزگارکردنی ئابووریمان سەركەوتین لە قۆناغی رووخانەوە بۆ گەشەکردن گۆڕیمان، ئێستا بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییە رەچاوکراوەکان، عێراق خێراترین گەشەکردنی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە و دووەم وڵاتیشە لە جیهاندا لە گەشەکردن بە رێژەی 9.3%. ئەمە راپۆرتێکی نێودەوڵەتییە و جەخت لە دروستیی ئەوە دەکاتەوە کە حکومەت کردوویەتی."

كازمی سەبارەت بە یەدەگی عێراق لە زێڕ و دراوە بیانییەکان، چەند ژمارەیەکی ئاشکرا کرد و گوتی، "یەدەگێکمان وەرگرت کە لە پاشەکشەدا بوو و 49 ملیار دۆلار بوو، ئەمڕۆ یەدەگمان 85 ملیار دۆلارە، هەروەها یەدەگی زێڕمان نزیک بوو لە 96 تۆن، بەڵام ئەمڕۆ 134 تۆن زێڕمان هەیە، ئەمە هەڕەمەکی نەهات كە هەندێک دەڵێن بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوەیە، نەخێر راست نییە."

کازمی کە بەهۆی دۆسیەی دزینی نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار لە سپاردەکانی بانکی رافیدەین و تێوەگلانی ژمارەیەک بەرپرس، رایگەیاند، هەندێک ویستیان گەندەڵ و دزەکان بپارێزن لەڕێگەی گۆڕینی ئاراستەی تۆمەتەکە یان تۆمەتبارکردنی حکومەت، بەڵام ئەمە پەیوەندیی بە حکومەتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە.

 

 





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad