English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتگیری بڕیارەكەی ئۆپیك دەكات
2022-10-19 [07:46 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئۆپیک سەبارەت کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوورە لە هەموو فشارێکی سیاسی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتگیری لە بڕیاری ئۆپیک و هەڵوێستی سعودیەش دەکات.

 

 
رۆژی سیشەممە،18-10-2022، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند: بڕیارەکەی ئۆپیک سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ یەکڕیزی بازاڕەکانی نەوت و داوکارییەکان و رێکخستنی کاروبارەکانی پاراستنی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنراوان دەبینێت.

وەزارەتی دەرەوە راشیگەیاند: پێویستە ئەم بڕیارەش بە بنەمای تەکنیکی و ئابووری و رەزامەندی هەموو لایەنەکان جێبەجێبکرێت.

ئەوەش لەراگەیێندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەکەی ئۆپیک سەبارەت کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوورە لە هەموو فشارێکی سیاسی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتگیری لە بڕیاری ئۆپیک و هەڵوێستی سعودیەش دەکات.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی رێکخراوی ئۆپیک دەکەن سەرجەم ناکۆکییەکانی دژی بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆی هاوسەنگ چارەسەربکەن، بەشێوەیەک رەنگدانەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی بێت وەک هەوڵێک بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو جیهاندا.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، حکومەتی کوێت پشتگیری و هەماهەنگی خۆی لە هەڵوێستی سعودییە بۆ پشتیوانیکردن لە بڕیارەکەی ئۆپیک راگەیاند و حکومەتی ئیماڕاتیش ئاماژەی بەوەدا، بە توێژینەوەی ئابووری سەلمێندراوە کە بڕیارەکەی ئۆپیک بڕیارێکی دروستە.

 





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad