ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى دەیەمى خولى ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى خۆی میواندارى ڕایۆ ڤایکانۆى کرد.
لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
تاکە گۆڵی ئەتلەتیکۆ یاریزان ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکى 20ی تایمی یەکەمدا تۆمارکرد،
بەڵام ڤایکانۆ توانی بە لێدانی سزا لە خولەکى 92دا گۆڵى بەرامبەر تۆماربکات و دوو خاڵی لە ئەتلەتیکۆ وەرگرت.
بەم ئەنجامەش ، ئەتلەتیکۆ خاوەنی 20 خاڵە و لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندیدایە و ڕایۆ ڤایکانۆش بەکاتى لە پلەى دەیەمدا ماوەتەوە و 12 خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |