ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی وێستهامی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی لیڤەری خاوەن یاریگا کۆتاییهات.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان داروین نونێز لە خولەکی 22 تایمی یەکەم تۆماریکرد،
هەر لە هەمان تایمدا و لە خولەکی 45، جارود بوێنی یاریزانی وێستهام لێدانی سزای لەدەستدا و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنەش یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە و یاریێکی دواخراویشی هەیە و یانەی وێستهامیش 11 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |