ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا یانەی ئێلچی میوانداری ریال مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
گۆڵەکانی یاریەکەش هەریەکە لە یاریزانان ڤالڤێردی، کەریم بنزیما و ئەسێنسیۆ لە خولەکەکانی 11، 75 و 89 تۆماریانکرد،
سەرەڕای ئەوەی ناوبژیوان دوو گۆڵی ریال بەهۆی ئۆفسایدەوە ڕەتکردەوە.
بەم ئەنجامەش یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و ئێلچی تەنیا 3 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |