ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆتنهام بباتەوە.
هەرچەندە دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایهات،
لە تایمی دووەمدا مانچستەر دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزان فرێد و بڕۆنو فێرناندێش لە خولەکەکانی 47 و 69 تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە و تۆتنهامیش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە مایەوە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |