ZNA – هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، هیچ خوێندکارێک لە خوێندنی ساڵی رابردووی 2021 - 2022 بە کەوتوو هەژمار ناکرێت و دەتوانن بچنە قۆناغی دواتر، بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی خوێندکاران پیایدا تێپەڕبوون.
لیژنەی بیروڕای سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی خوێندکاران پیایدا تێپەڕبوون، سەرجەم خوێندکارانی ساڵی 2021 – 2022 ی رابردوو بە دەرچوو هەژمار دەکرێن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق روونیشی كردەوە: هەموو ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە و پەیمەنگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی رابردوو نمرەی پێویستیان بەدەستنەهێناوە بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و دەتوانن بچنە قۆناغی دواتر.
پەروەردەی عێراق جەختیشی كردەوە، رێنماییەکانی تایبەت بە بڕیارەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانەوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی عێراق دەک
ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە |