ZNA – هەولێر
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێدراو ئاشكرای ده‌كات، پاش ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێدراو دووپاتی دەکاتەوە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هێزه سیاسییە هاوبەشەکانی حکومەتی داهاتوو له‌پێناو دیاریكردنی كاندیده‌كانیان.
روونی دەکاتەوە چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌بێت کە کۆمەڵێک راوێژکار لەخۆدەگرێت و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو سەرۆکایەتی دەکات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له‌پێناو ره‌چاوكردنی كاندیدی لایه‌نه‌كان، ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژێردراو دوای كۆتاییهاتنی چاوپێكه‌وتن و ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن، دواتر واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یان دیاری ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |