ZNA – هەولێر هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، عەزیزی وەیسی، رۆژی یەکشەممە بە کەفالەت ئازادکرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە کە هەوادارای زۆری هەیە، لە 15 ئەم مانگە لە لقی 16ـی دادگەی کرماشان، دادگایی کرا، رۆژی دواتریش بە کەفالەت ئازادکرا.
سەهەند وەیسی، کوڕی عەزیز وەیسی، لە 15 ئەم مانگە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هەواڵی دەستگیرکردنی باوکی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.
دەستگیرکردنی ئەو گۆرانیبێژە کوردە، لە دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بوو بە شێوەی ڤیدیۆ کە بۆ پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوو.
عەزیز وەیسی ساڵی 1968، گۆرانیبێژی کورد کە بە گۆرانی هەڵپەڕکێ ناوبانگی پەدایکردووە، لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |