ZNA – هەولێر
کۆنسێرتەکەی گرووپی کەی پۆپی بی تی ئێس بەخۆڕایی لە شاری بوسانی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و 100 هەزار کەس ئامادەی بوون. کۆنسێرتەکە بەناوی "YET TO COME" بوو و یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی گرووپەکەیە لە دوای بڕیاری ئەندامانی بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەی تاکە کەسی. کۆنسێرتەکە لە رێگەی پلاتفۆرمی "Weverse" بە راستەوخۆ پەخشکرا و زیاتر لە 40 ملیۆن بینەری هەبوو. کۆنسێرتەکە هەوڵێکی کۆریای باشوورە بۆ ئەوەی سەرنجی رێکخەرانی پێشانگەی ئێکسپۆ 2023 رابکێشێت و سازکردنی لە لە شاری بوسان. جگە لە کۆریای باشوور، هەریەک لە سعودیە، رووسیا، ئۆکراینا و ئیتاڵیا بەربژێرن بۆ ئەوەی پێشانگەی ئێکسپۆ 2023یان تێدا بەڕێوەبچێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad