ZNA – هەولێر
تۆڕی ئەمازۆن و پرایم ڤیدیۆ وەرزی دووەمی "Good Omens" بەرهەمدێنن و بڕیارە لە 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەبێ ئاماژەدان بە رێکەوتی رۆژی بڵاوکردنەوەی. بڕیاربوو بڵاوکردنەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەکە 2022 بێت، دواتر بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا. وەرزی دووەمی "Good Omens" لە چیرۆکی نوێ دەکۆڵێتەوە، بە تایبەت لە کاتێکدا رۆشنایی دەخاتە سەر ئەو هاوڕێیەتی سەیرەی فریشتە و کتێبفرۆشێکی دەگمەن. یەکەم وەرزی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە مانگی ئایاری 2019 بڵاوکرایەوە و لە رۆمانێک بە هەمان ناو وەرگیراوە کە لە نووسینی تێری پراتچێت و نیل گەیمانە کە لە 1990 بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad