ZNA – هەولێر
"Amsterdam" فیلمێکی نوێی سینەماییە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 7 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکاندا 13 ملیۆن و 247 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. فیلمەکە بەرهەمی دیزنییە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 14 خولەکە و باس لە پزیشک، پەرستار و پارێزەرێک دەکات کە هاوڕێی یەکترن و گومانی ئەنجامدانی تاوانێکیان لێدەکرێت کە لە سییەکانی سەدەی رابردوو ئەنجامیان دابێت. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا نۆ ملیۆن و 956 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا سێ ملیۆن و 290 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا رامی مالیک، مارگۆت روبی، کریستیان بێڵ و تایلۆر سویفت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad