ZNA – هەولێر فیلمی سینەمایی "Smile" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سەرەتای ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 109 ملیۆن و 297 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 62 ملیۆن و 497 هەزار هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 46 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.
فیلمەکە باس لە کچێک بەناوی رۆز کۆتەر دەکات کە رووبەڕووی چەند رووداوێکی ترسانک دەبێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی رووداوێکی سەیر و دڵتەزێنی نەخۆشێک دەبینێت.
لە فیلمەکەدا سۆزی بیکۆن، کایل جالنەر و جیسی تی ئاشەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی پارکەر ڤینە.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |