ZNA – هەولێر محهممهد رهمهزان خهڵاتی بهناوبانگترین ئهستێرهی عهرهبی له فێستیڤاڵی "مورێکس دی ئۆر" له بیست و دووەمین خولیدا بهناونیشانی "ههڵسهره لوبنان"ـی بهدهستهێنا.
محەممەد رەمەزان راگەیاند "ئەی پەروەردگار من چاوەڕوانییەکانی جەماوەری لوبنان بەدی دێنم، هەر ئەستێرەیەک بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بێت دەبێت لەلایەن لوبنانەوە وەربگیرێت و بوونی من بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە".
جگە لە محەممەد رەمەزان، هونەرمەند مونا شەلەبی کە بە رووخسارێکی جیاوازەوە دەرکەوت، بەو پێیەی کە جلی زیوینی لەبەردا بوو، هەروەها هونەرمەندی تونسی لەتیفا و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەی عەرەب ئامادەبوون.
رێوڕەسمی "مورێکس دی ئۆر" 22 ساڵ لەمەوبەر، لە لوبنان دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، خەڵاتەکان لەسەر بنەمای رای رەخنەگران و هەروەها دەنگی بینەران.
محەممەد رەمەزان بەنیاز بوو لە هەولێر کۆنسێرتێک بگێڕێت، بەڵام بەهۆی ناڕەایەتی بانخواز و ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان، کۆنسێرتەکە هەڵوەشێندرایەوە.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |