ZNA – هەولێر ماریا سالود رامیرێز کابالێرۆ کە ئیلهامبەخش بوو بۆ کارەکتەری ماما کۆکۆ لە فیلمی دیزنی-پیکسار کۆکۆ، لە سانتافی دی لا لاگونا کە لەوێ لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٠٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
رۆبێرتۆ مۆنرۆی، وەزیری گەشتوگوزار لە مەکسیک، لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مردنی کابالێرۆی راگەیاند.
مۆنرۆی نووسیویەتی: "زۆر بەداخەوەم بۆ کۆچی دوایی دۆنا ماریا سالود رامیرێز کابالێرۆ، مامە کۆکۆ ئافرەتێکی ماندوونەناسە و نموونەی ژیانە کە ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەم کارەکتەرە خۆشەویستە کە بە جیهاندا رۆیشتووە".
هەرچەندە دیزنی هەرگیز بە فەرمی ئاشکرای نەکردووە کە کابالێرۆ ئیلهامبەخش بووە بۆ کارەکتەری سەرەکی بەرنامەکە، بەڵام بە روونی ئەوەیان خستەڕوو کە لە کاتی پرۆسەی وێنەگرتنەکەدا لەگەڵ چەند خێزانێکی ناوچەکە قسەیان کردووە، لەنێویاندا کابالێرۆ.
ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە |