ZNA – هەولێر
فیلمی "Don’t Worry Darling" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا، سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا و داهاتی گەیشتووەتە 78 ملیۆن و 203 هەزار دۆلار.ا
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 42 ملیۆن و 403 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 35 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئپلیڤیا وایەلدە و هەریەک لە هاری ستایڵز و فلۆرەنس بۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 35 ملیۆن دۆلارە و پێشبینی دەکرێت لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 17 بۆ 20 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنێت.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |