ZNA – هەولێر راپەر کانیێ وێست نزیکە لە کڕینی پارلەر کە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیایە و پشتگیری لە ئازادی رادەربڕین دەکات و رکابەری تویتەر دەکات.
چەند رۆژێک دوای قەدەغەکردنی هەژمارەکانی ئەو راپەرە لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تویتەر، ئەمەش لە دوای ئەوەی لێدوانی لە دژی جووەکان بڵاوکردەوە.
کۆمپانیای پارلمەنت تەکنەلۆجی کە کۆمپانیای خاوەنی کۆمپانیای پارلەرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رێککەوتنێکیان کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو پلاتفۆرمە بە وێست، کە ئێستا خۆی بە "یێ" ناودەبات.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستخستنی ئەم کۆمپانیایە دڵنیای دەدات لەوەی کە پارلەر وەک "سیستەمێکی هەڵنەوەشاوە" دەمێنێتەوە کە پێشوازی لە هەموو بۆچوونەکان دەکات.
وردەکاریی دارایی سەبارەت بە گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە کە وێست چەند پارە دەدات بۆ کڕینی پارلەر.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |