ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی"The Woman King" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەیلوول لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 76 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 59 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 16ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و باس لە گرووپێکی جەنگاوەری ئافرەتان لە ئەفریقیا دەکات.
لە فیلمەکەدا هێرۆ ڤاینز و ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی جینا پرێنسە.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |