ZNA – هەولێر
گۆرانیبێژ مایکل بنیامین کە بە میکاپن ناسراوە، لە تەمەنی 41 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا لە میانی کۆنسێرتەکەیدا لە پاریس لە سەر تەختی شانۆ لە هۆش خۆی چوو، ئەو گۆرانیبێژە کۆچێ دواییکرد.
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ گروپی CaRiMi کۆنسێرتی هەبوو کە زیاتر لە 20 هەزار کەس ئامادەیبوون.
بەڵام تا ئێستا هۆکاری فەرمی مردنەکەی لەم کاتەدا نەزانراوە و بەپێی رۆژنامەی گاردیانیش رەنگە جەڵتەی دڵ یاخود وەستانی دڵی هەبووبێت، هاوکات ئاریێل هێنری سەرۆکوەزیرانی هایتی لە تویتەر هەواڵی مردنی ئەو هونەرمەندەی پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |