ZNA – هەولێر
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرپشک کراوە لە هەڵبژاردنی وەزیرەکان لەنێو ئەو کاندیدانەی خراونەتەڕوو.
ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی گردبوونەوەی سندی نیشتمانی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی حکومەتێکی سەرکەوتوو، بەهێز و بەرپرسیار پێکبهێنرێت، هەروەها بۆ ئەوەی تیمێکی وەزاری هەماهەنگ هەبێت، چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی وەزیرەکان لەنێو ئەو کاندیدانەی خراونەتەڕوو، بەگوێرەی پێوەرەکان و بەپێی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، دوور لە تەرخانکردن و پشکپشکێنە.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر پۆستەکان، تائێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری نەکراوە.
لە 13/10/2022، دوای هەڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |