ZNA – هەولێر وائیل کفوری، گۆرانیبێژی لوبنانی، سێیەمین کۆنسێرتی لە ئەمریکا، لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان، رۆژی داهاتوو پێشکەش دەکات.
سازکردنی کۆنسێرتەکە لە دوای سەرکەوتنی یەکەم کۆنسێرتی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس و دووەم کۆنسێرتیش لە شاری لۆس ئەنجلۆس دێت.
دوایین بەرهەمی وائیل کفوری گۆرانییەکە بەناونیشانی "ست الکل"ـە و لە تێکست و ئاوازی سەلیم عەساف و دابەشکردنی لەلایەن عومەر سەباغەوە کراوە.
ئەو هونەرمەندە لوبنانییە زنجیرە کۆنسێرتێکی لە هاوینی ئەمساڵ لە وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا و ئەروپا دەستپێکردووە.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |