ZNA – هەولێر جێنیفر لۆپێز، ئەکتەری سینەمایی بەشداری لە فیلمێکی نوێێ سینەمایی بەناوی "Atlas" دەکات.
فیلمەکە باس لە ئەفسەرێکی هەواڵگری سەربازی بەناوی دەکات کە ساڵانێک بەسەر بردووە بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستی نێوان گەلەئەستێرەکان کە لە کاتی هێرشکردنە سەر بارەگای ئاژانسەکەی لەسەر زەوی خێزانەکەی کوشتووە، ئێستاش ئەو لە بۆشایی ئاسمانە لە هەوڵێکدا بۆ بنبڕکردن و لەناوبردنیان.
لەگەڵ جێنیفر لۆپێز، هەریەک لە سیمۆ لیو، ستێرلینگ براون، ئەبراهام پۆپۆلا و لانا پاریلا رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕن.
لەلایەکی دیکەوە یەکەم ترەیلەری فیلمی داهاتووی جێنیفر لۆپێز بەناوی Shotgun Wedding لە ئەمازۆن بڵاوکرایەوە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |