ZNA – هەولێر دانیال کرەیگ، ئەکتەری بەریتانی، لە نمایشی نوێترین فیلمی لە ئیسپانیا ئامادەبوو.
فیلمەکە بەناوی Glass Onion: A Knives Out Mysteryیە و لە سینەمای کالاو لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا نمایشکرا.
پلاتفۆرمی نێتفلێکس ترەیلەری بەشی دووەمی فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە کە چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت.
فیلمەکە لە دەرهێنانی ریان جۆنسۆنە، جگە لە دانیال کرەیگ، هەریەک لە مادلین کلاین، جێسیکا هێنویک، ئیتان هۆک، جانێل مۆنا، کەیت هادسۆن و ئێدوارد نۆرتۆن رۆڵی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |