ZNA - هەولێر
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق لەگەڵ ژەنەڕاڵ جیۆڤانی ئینوچی، فەرماندەی نێردەی هێزەکانی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ لە عێراق كۆبووەوە. لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان كردووە لەسەر چوارچێوەكانی هاوكاری و هەماهەنگی، هەروەها فراوانكردنی شەراكەت لەسەر ئاستی مەشق و راهێنان و پێشكەشكردنی پسپۆڕی بەمەبەستی پەرەپێدانی تواناكانی سوپای عێراق.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad