ZNA- هەولێر
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان رەتکردووەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كردووه، ناكۆكی به‌هێز له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرابكرێت گوتیشی: سوودانی داوای له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان به كه‌سانی دیكه بگۆڕێت.
ئەو دەشلێت: "سوودانی متمانه‌ی به زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه نییه، هه‌ر بۆیه پێشكه‌شكردنی كابینەی حكومه‌ته‌كه‌ی به په‌رله‌مان دواكه‌وتووه".
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |