ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی پێنجەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنزلیگدا یانەی چێڵسى ئینگلیزى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووی ڕێد بۆڵ سالزبۆرگ بویەوە.
لە ئەنجامدا چێڵسى توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
گۆڵەکانی یانەی بلۆز هەریەکە لە کۆڤازیچ و هاڤێرتز لە خولەکەکانى 23 و 64دا تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى سالزبۆرگیش جۆنیۆر ئەدامۆ لە خولەکى 49دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، چێڵسى بە 10 خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەکەیدایە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16ى جامەکە مسۆگەرکرد، سالزبۆرگیش بەکاتى لە پلەى دووەمدایە و شەش خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |