ZNA - هەولێر
عه‌ممار حه‌كیم دەڵێت پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی وەزارەتی ناوخۆ و پەرلەمانتاران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بەرز دەنرخێنین کە رۆڵیان لە ئاشکراکردنی پارە دزراوه‌كه‌ی بیمەی باجدا هه‌بووه.
حەکیم دووپاتیده‌كاته‌وه، پشتگیری لە هەر هەوڵێکی حکومەت یان پەرلەمان ده‌كه‌ین کە بەدواداچوون بۆ دۆسێی گەندەڵی بکات و پارە تاڵانکراوەکان بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی و به‌بێ جیاوازی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران سزای خۆیان وه‌ربگرن.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |