ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگدا یانەی لایپزیگ میوانداری ریال مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا سالزبۆرگی خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکە لە یانەی شاهانە بباتەوە.
گۆڵەکانی یانەی خاوەن یاریگا هەریەکە لە گڤاردیول، نکونکو و تیمۆ ڤێرنەر لە خولەکی 13، 18 و 81دا تۆماریانکرد،
گۆڵەکانی یانەی ریال مەدریدیش ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕۆدریگۆ بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 44 و 94 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش ریال مەدرید هەر لە پێشەنگی کۆمەڵەی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ مایەوە و لایپزیگیش 9 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |