ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری ئەمشەوی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى میواندارى ماکابى حەیفاى ئیسرائیلى کرد.
لە ئەنجامدا پاریس بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە.
گۆڵەکانی پاریس هەریەکە لە میسى دوو گۆڵ و ئیمباپێ دوو گۆڵ و نیمار، گۆڵدبێرگ بەهەڵە و سولەر تۆماریانکرد.
دوو گۆڵەکەی ماکابیش یاریزان سیک لە 38 و 50 تۆماریکردن.
لە یاریەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا یانەی بەنفیکا ڕووبەڕووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بویەوە.
بەنفیکا توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یاریەکە لە خانمە پیرەکە بباتەوە.
بەم ئەنجامانەش، یانەی پاریس سانجێرمان و بەنفیکا بەدواییەکدا و بە 11 خاڵ پلەکانى یەکەم و دووەمى کۆمەڵەکەیان گرتووە و پێکەوە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى 16 بەدەستهێنا، هەریەکە لە یۆڤانتۆس و ماکابی حەیفاش تەنیا سێ خاڵیان هەیە.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |