ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "Smile" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سەرەتای ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 166 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 84 ملیۆن و 310 هەزار هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 81 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە. فیلمەکە باس لە کچێک بەناوی رۆز کۆتەر دەکات کە رووبەڕووی چەند رووداوێکی ترسانک دەبێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی رووداوێکی سەیر و دڵتەزێنی نەخۆشێک دەبینێت. لە فیلمەکەدا سۆزی بیکۆن، کایل جالنەر و جیسی تی ئاشەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی پارکەر ڤینە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad