ZNA- هەولێر
سبه‌ی پێنجشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەم، په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه
ئامانج هه‌ركی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، سبه‌ی پینجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ركی گوتی: له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی کراوە بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنج شه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ به‌خشینی متمانه به وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێ به‌ڕێوه بچێت.
پێشترێه سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ڕێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه داوای له په‌رله‌مان كردووه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |