ZNA- هەولێر
كازم حه‌یده‌ری سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانی ده‌درێت.
حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای رێككه‌وتی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر نیوه زیاتری وه‌زاره‌ته‌كان رێككه‌وتوون، سبه‌ی پێنجشه‌ممه پرۆسه‌ی متمانه‌به‌خشین به وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، چوار بۆ پێنج وه‌زاره‌ت به‌بێ وه‌زیر ده‌مێننه‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا سوودانی ناوه‌كان یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه و دواتر پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |