English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات
2022-10-26 [03:09 AM]

ZNA- هەولێر



سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لەو دیدارەدا ، باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی نووسراوی لە جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد، سەبارەت بە کۆبونەوەی باڵای کەشوهەوا کە لە شەرم شێخ "COP 27" لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، کە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو پەیمانامانەیە کە لە کۆبونەوەی باڵای کەشوهەوای گلاسکۆدا دراون و هەروەها  بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێکەوتنامەی کەشوهەوای پاریس.
لە نامەكەدا خۆشحاڵیی ئەمریكا دوپاتکراوەتەوە بۆ كاركردن لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانەکانی تر لەسەر مەسەلەی كەشوهەوا، بەمەبەستی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان لە پاراستنی ژینگە و دەستەبەركردنی داهاتووی زەوی و نەوەكانی داهاتوو





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad