English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ زیاد ده‌بێت
2022-10-26 [03:35 AM]

​ZNA- هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دەدات لەسەر زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ  مووچه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران

به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، كە 24ی10ی2022 دەرچووە و كۆپییه‌كی ده‌ست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس ) كه‌وتووه‌ و  بۆ  وەزارەتی دارایی ڕەوانە کراوە، ئاماژە بە ڕەزامەندیی زیادکردنی مووچەی هەندێک له‌ فەرمانبەر دراوە.

له نووسراوەکە هاتووە: "رەزامەندیی درا بۆ زیاد کردنی  مووچەی شۆفێرانی کێڵگەمینەکان، لە دەزگای گشتی مین بەبڕی لە 425 هەزار دینارەوە بۆ 525 هەزار دینار."

ئەو 100هەزار دیناره‌، زیادە مووچەیه دوای هەموارکردنەوەی  ڕێنوێنییەکی دارایی، کە ساڵی 2019دەرکراوە.

نووسراوەکە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و دەست دەکرێ بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان.

لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنی دەزگای گشتیی کاروباری مین، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند: "دوای هەوڵێکی زۆر بڕی  100 هەزار دینار بۆ شۆفێرانی کێڵگە مینەکان زیاد کراوە هەرچەند ئەو بڕە  لە ئاست  دڵخوازیی سەرۆکایەتیی دەزگای مین نییە، بەڵام  بەهۆی قەیرانی دارایی ئێستا تواندراوە ئەو بڕە زیاد بکرێت."

جەبار مستەفا گوتیشی: "سوپاس و دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەسەر ڕەزامەندیدان بۆ زیادکردنی مووچەی شۆفێری کێڵگەمینییەکانی دەزگای  گشتیی کاروباری مین و، خزمەتکردنی زیاتری فەرمانبەران."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad