ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ یانەی ئینتەر میلان میوانداری ڤیکتۆریا پلزنی کرد.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یاریەكە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ڤیکتۆریای بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا ئینتەر توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان هێنریک موختریان و زیکۆ لە خولەکەکانی 35 و 42 تۆماریانکرد.
تایمی دووەم ئینتەر زیاتر بارسای بێهیواکرد و دوو گۆڵی تری لە ڕێگەی زیکۆ و لۆکاکو تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم ئەنجامەش ئینتەر بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەم و بە دووەم خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو، بارساشی چووە یۆرۆلیگ.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |