ZNA - هه‌ولێر میدیاكانی عێراقی لیستی كۆتایی ناوی وه‌زیره به‌ربژێره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا كرا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و متمانه‌دان به حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ست پێبكات.
سه‌رۆكی كۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زیره به‌ربژێره‌كان گه‌یشتوونه‌ته باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی دانشتنی په‌رله‌مانن.
ئه‌مه‌ش لیستی كۆتایی ناوی وه‌زیره به‌ربژێره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه:
فوئاد حوسێن – جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره - جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت
محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم – جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان
ته‌یف سامی محه‌مه‌د – وه‌زیری دارایی
سابت محه‌مه‌د سه‌عید ره‌زا – وه‌زیری به‌رگری
عه‌بدولئه‌میر كامل - وه‌زیری ناوخۆ
ساڵح مه‌هدی تاڵب - وه‌زیری ته‌ندروستی
ئیڤان فائیق - وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران
ره‌زاق محێبس عهجێمی - وه‌زیری گواستنه‌وه
عه‌ون زیاب عه‌بدوڵا - وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
ئه‌حمه‌د جاسم سابڕ - وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حوسێن قاسم - وه‌زیری وه‌رزش و لاوان
ئیبراهیم نامس یاسین - وه‌زیری په‌روه‌رده
ئه‌سیر داود سه‌لمان - وه‌زیری بازرگانی
خالید شوانی - وه‌زیری داد
زیاد عه‌لی فازڵ – وه‌زیری كاره‌با
هه‌یام عه‌بوود كازم – وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن
عه‌باس جه‌بر عه‌باده - وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
خالید به‌تاڵ نه‌جم – وه‌زیری پیشه‌سازی
ئه‌حمه‌د فه‌كاك ئه‌حمه‌د - وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار
وه‌زاره‌تی ژینگه - وه‌زیری بۆ دیاری نه‌كراوه
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه - وه‌زیری بۆ دیاری نه‌كراوه
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |