ZNA - هەولێر
محەمەد شیاع سوودانی، کارنامەی کابینەی حکومەتەکەی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی کارنامەکەیدا هاتووە، لە ماوەی شەش مانگ پڕۆژە یاسای نەوت و گاز ئامادە دەکرێت و لە مانگێکیشدا، لیژنەی ماددەی 140 دەستبەکار دەبێت.
ئه‌مڕۆ 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی كارنامه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ پرۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت و گاز و بودجه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاماده‌ده‌كه‌ن.
لە درێژه ئەم کارنامەیەدا هاتووه، به پاڵپشتی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كارنامه رێككه‌وتوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه تا ده‌ركردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
چەند خاڵێکی دیکەی پێکهاتەی کابینەکەی سوودانی، بریتین لە:
چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێ‌کاری
رەخساندنی دەرفەتی کار
پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت
گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک
پێشخستی کەرتی پیشەسازی
دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی
ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |