English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ متمانه‌ی به‌ كابینه‌كه‌ی سوودانی دا
2022-10-27 [07:46 AM]

​ ZNA - هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی (21) وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی و دوو پۆستی وه‌زاریش بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ دواخرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ به‌شێك له‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانی له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.

له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به‌ گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه‌ و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

سه‌باره‌ت به‌ پشكی كورد له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و خالد شوانی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییان به‌ده‌ستهێنا.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ته‌یف سامی بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی، سابت محه‌ممه‌د سه‌عید بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری، عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره‌ سه‌واد بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه‌وه‌، هیچ كاندیدێك بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانی وه‌زیری ژینگه‌ و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆدا پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كرا به‌ مه‌به‌ستی متمانه‌وه‌رگرتن.

كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی پێبه‌خشرا:

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

فوئاد محه‌ممه‌د حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، وه‌زیری پلاندانان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره‌ سه‌واد، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

ته‌یف سامی محه‌ممه‌د شه‌كرچی، وه‌زیری دارایی

سابت محه‌ممه‌د سه‌عید ره‌زا عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری

عه‌بدولئه‌میر كامل شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ

خالد سه‌لام سه‌عید شوانی، وه‌زیری داد

زیاد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌با

ساڵح مه‌هدی موته‌ڵب حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی

عه‌باس جه‌بر عه‌لیاوی، وه‌زیری كشتوكاڵ

ئه‌حمه‌د جاسم یابر ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

خالد به‌تتاڵ نه‌جم عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان

نه‌عیم عه‌بد یاسر عه‌بودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئیبراهیم نامس موسا جبوری، وه‌زیری په‌روه‌رده‌

ئه‌سیر داوود سه‌لمان، وه‌زیری بازرگانی

ئه‌حمه‌د فه‌كاك ئه‌حمه‌د به‌درانی، وه‌زیری رۆشنبیری، گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار

ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د حسین قاسم، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان

ئیڤان فایه‌ق یه‌عقوب جابرو، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق

عه‌ون زیاب عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو

هه‌یام عه‌بدو كازم یاسری، وه‌زیری گه‌یاندن

ره‌زاق محێبس عه‌جیمی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad