English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتن بۆ به‌غدا: پێكه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان كارده‌كه‌ین
2022-10-28 [08:08 AM]

ZNA_ هەولێر


 

نید برایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد و تێیدا و رایگه‌یاند، "پێكه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، واشنتن چاوه‌ڕێی باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ عێراق، هه‌روه‌ها داواشیكرد كابینه‌كه‌ی سوودانی زامنی عێراقێكی سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی باشتركردنی دۆخی ئابووری ده‌كات و هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ گه‌نده‌ڵی دابندرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش باشتربكرێن.

روونیشیكرده‌وه‌، واشنتن پێشوازی له‌ كارنامه‌كه‌ی سوودانی ده‌كات كه‌ جه‌خت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی پرسی مافی مرۆڤ له‌ عێراق، نید برایس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌ین و رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كان ببینه‌وه‌ و دۆخی مافی مرۆڤ باشتر بكه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌لی زیاتری ئابووری بۆ دانیشتوانی عێراق بره‌خسێنین.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، عێراق هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكایه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوێنێ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad