ZNA_ هەولێر بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکاری نەوتی عێراقی رایگەیاند، نەوتی سپی لە پارێزگای کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار دا دابەش دەکرێت.
حوسێن تاڵب بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکاری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 29-10-2022، دەست بە دابەشکردنی بڕی ١٠٠ لیتر نەوت دەکرێت لە پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار.
تاڵب گوتیشی:"هاوڵاتیان لە رێگەی کارتی نەوتەوە بڕی دیاریکراوی نەوتی سپی خۆیان وەردەگرن."
ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکە لەماوەی رابردووەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی باکور و رۆژئاوا کردووە و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی پشکی نەوتی پارێزگاکانی دیکە دەکات.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشکردنی کارتی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکانی باکوری عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق بۆ هەر لیترێک نەوتی حکومی ١٥٠ دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت کە مانای وایە، هەر بەرمیلێک دەکاتە ٣٠ هەزار دیناری عێراقی.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |