ZNA - ههولێر
له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس هاتووه، تێیدا وتهبێژی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند، سکرتێری گشتی داوا لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.
ههروهك له راگهیهنراوهكه هاتووه، سكرتێری گشتی سەرنجی ئەوەی داوە کە سێ ژن بۆ سێ پۆست دانراون لە کۆی ٢١ پۆستی وەزاری کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا پڕکراونەتەوە. سکرتێری گشتی هیوادارە ئەو دوو پۆستەی کە ماونەتەوە لە کابینەکەدا بەخێرایی پڕبکرێنەوە.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات لە عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیران. بەڕێزیان سەرنجی ئەوەی داوە کە ٣ ژن بۆ سێ پۆست دانراون لە کۆی ٢١ پۆستی وەزاری کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا پڕکراونەتەوە. سکرتێری گشتی هیوادارە ئەو دوو پۆستەی کە ماونەتەوە لە کابینەکەدا بەخێرایی پڕبکرێنەوە.
سکرتێری گشتی داوا لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.
سکرتێری گشتی دووپاتی دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەت و گەلی عێراق.
ستێفان دوجاریك
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نیویۆرك، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |