ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی فەڕەنسا یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی تروای کرد.
لە ئەنجامدا پاریس یاریەکەشی بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یاریەکەی بردەوە.
یاریزانانی هەردوو یانە لە سەرەتاوە بە ئاستێکی مامناوەند دەرکەوتن و لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم تا ئەو کاتەی ماما بالدی لەخولەکی 3 گۆڵی یەکەمی تروای تۆمارکرد، دواتر کارلۆس سۆلێر لە خولەکی 24 ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس باشتر دەرکەوتن و سەرەڕای ئەوەی تروا لەخولەکی 52 و 88 دوو گۆڵی لەلایەن بالدی و بالافیرساوە تۆمارکرد بەڵام دواتر پاریس سان جێرمان لەخولەکەکانی 55 و 62 و 77 لەلایەن میسی و نەیمار و مباپێوە سێ گۆڵی تریان تۆمارکرد.
بەو بردنەوەیەش پاریس سان جێرمان خاڵەکانی لەپێشەنگدا گەیاندە 35 خاڵ و ترواش بە 13 خاڵەوە دوانزەیەمە.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |