ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 12ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیچی بوویەوە.
لە ئەنجامدا خانمە پیرەکە توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیچی بباتەوە و سێ خاڵ بەدەستبهێنێت.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان نیکۆلۆ فایولی لە خولەکی 73ی تایمی دووەمدا تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی و لیچیش تەنیا هەشت خاڵی کۆکردوتەوە.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |