ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیا یانەی ڤالانسیا لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بوویەوە.
لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤالانسیا و یاریەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
هەر لە خولەکی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە بەشێوازی هێرشبردن دەستیانکرد بۆ یاریکردن و چەندین هەلی مەترسیداریان لەدەستدا بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربکەن بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بەبێ ئەنجامی مایەوە، تاکۆ لە خولەکی 93 ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تاکە گۆڵی یاریەکە و بردنەوەی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 31 خاڵ بەکاتی لەپێشەنگدایە و ڤالانسیاش بە 15 خاڵەوە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی گرتووە.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |