ZNA – هەولێر
سەرچاوە ئەمنی و تەندروستی یەكانی عێراق رایان گەیاند، رۆژی شەممە، لەگەرەكی حەی بنوك لە رۆژئاوای بەغدا، تەقینەوەیەك روویدا لەئەنجامدا 10 كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسیش برینداربوون.
شایەتحاڵێكی روواوەكە لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ كەشوێنی رووداوەكەیە گووتی: لەگەڵ دەنگی تەقینەوەكە پەنجەرەكان كرانەوە، دواتر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و پۆلیس بەرەو شوێنی ڕووداوەكە چوون.
رۆیترز لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كرد بەبێ ئەوەی ناوی كەسەكە ئاشكرابكات و گوتی: تەقینەوەكە لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ و چایخانەیەك روویداوە، هۆكارەكەشی بۆمبی چێنراو بووە بە ئۆتۆمبێلێكی شوێنەكە، لەگەڵ تەقینەوەكەدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەنزیك شوێنەكە كە غازی هەڵگرتبوو تەقیەوە و بووە هۆی كوژرانی 10 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 كەسی تر.
س/جەزیرە
و/جەنگاوەر عەزیز
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |