English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ دوو رۆژی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2022-10-30 [02:13 AM]

ZNA - هەولێر


 

لیستی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمەرگە، گەیشتە بانكەكان و لەم هەفتەیەدا مووچەیان دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاری و بەڵگانەی دەست کەوتوون، ئەمڕۆ یەكشەممە 30/10/2022، ، ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچەی مانگی 10ی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بانکەکانیان رەوانە كردووە، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە كردووە، لیستەكە وردبینی بكرێت و دواتریش لە رۆژی دابەشكردنی مووچە ئاگادار دەكرێنەوە.

سەرچاوەیەكی بانك لە وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: "پارە ئامادەیە بڕیار وایە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکان دابەش بكرێت."

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌، سەرچاوەیەكی ژمێریاری له‌ وەزارەتی پێشمەرگە  رایگەیاند: "لەگەڵ مووچەی مانگی 10دا، پارەی زیادەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەش بۆ ئەو پێشمەرگانە خەرج دەكرێت، كە پێشتر فەرمانیان بۆ دەركراوە."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 3214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad