ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 14ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى ئارسناڵ میواندارى یانەى نۆتینگهام فۆرستى کرد.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکە ببەنەوە.
گۆڵەکانی ئارسناڵ هەریەکە لە گابرێل مارتینێللى و ڕیس نیلسۆن دوو گۆڵ و تۆماس پارتى و ئۆدیگاردەوە لە خولەکەکانى 5 و 49 و 52 و 57 و 78دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و نۆتینگهامیش لە پلەى 20 و کۆتاییدایە و تەنیا نۆ خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |