ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەى 12ى خولى ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداى جیرۆناى کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتاییهات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
هەردوو لا چەندین جار هەوڵی هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتریاندا، تاکۆ لە خولەکى 70دا یانەی ڕیاڵ گۆڵێکى لە ڕێگەى ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکرد،
دوای تێپەڕبوونی دە خولەک و لە خولەکی 80، یاریزان کریستیان ستوانى گۆڵى بەرامبەرى بۆ جیرۆنا تۆمارکردەوە.
هەروەها ناوبژیوان لە دوا خولەکی یاریەکە یاریزان تۆنی کرۆسی بەکارتی سوور کردە دەرەوە.
بەم ئەنجامە، یانەى ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد، جیرۆناش تەنیا 10 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |