ZNA – هەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لەعێراق كۆبووەوە و پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و تارانیان تاوتوێ كرد، هەروەها باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی سەركردایەتی ووڵاتەكەی بەسودانی گەیاندووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد کازم ئال سادق و کۆبۆوە.
نوسینگەی سودانی ئەوەشی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد کازم ئال سادق پیرۆزبایی سەرکردایەتی ئێرانی بە محەمەد شیاع سوودانی گەیاندووە، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، ھەروەھا وەرگرتنی متمانەی حکوومەتەکەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
ئەو باسی لەوەشکردووە، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ھەروەھا گەشەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران لەسەرجەم بوارەکاندا، تاوتوێ کراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کردووە کە بەم دواییە لە شاری شیراز باشووری ئێران ئەنجامدرا و پشتگیری حکوومەت و گەلی عێراقی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکە دووپات کردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |