ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان وتی، "هەندێک رێکاری کارگێڕی لەبارەی دابەشکردنی پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جووتیاران ماون، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جووتیاران دابەشبکرێت، بەڵام ئەگەر رێکارەکان تەواو نەبوون، ئەوە بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو دابەشی دەکەین."
ئەمڕۆ دووشەممە 31-10-2022، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هیچ کێشەیەکمان لە دابەشکردنی پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جووتیاران نییە، ئەوەی هەیە تەنیا بەشێک لە رێکارە کارگێڕییەکانی بانکە کە تەواو نەبوون و لە ئەمڕۆوە دەست بە تەواوبوونی ئەو رێکارانەش دەکرێت."
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جووتیاران دابەشبکەین، بەڵام ئەگەر رێکارەکان تەواو نەکران، ئەوە بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت."
رووداو
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |